بەوێنەوە: بەندیخانەیەكی تایبەت بە مرۆڤی بێ تاوان

کۆمەڵایەتی 25/11/2018

لەساڵی 2013 وە بەندیخانەیەكی تایبەت بەمرۆڤی ئاسایی لەكۆریای باشور دروستكراوە كە بەندكراوەكانی تاوانبار نین و هیچ تاوانێكیان ئەنجام نەداوە بگرە پارەش دەدەن كەبەندیان بكەن لەو بەندیخانە تایبەتە.
ئامانج لەدروستكردنی بەندیخانەیەكی لەوجۆرە ئەوەیە كەمرۆڤە ئاسایەكان ئاشنا بكەن بەژیانی ناو بەندیخانە كە بەبڕوای شارەزایانی دەرونناسی بونی ئەم جۆرە بەندیخانانە دەبنە هۆی كەمكردنەوەی تاوان.
هۆكارێكیتریش كەوایكردوە بەندیخانەی لەو جۆرە دروست بكرێت بێزاری و بێتاقەتی و سترێسی مرۆڤەكانە كە لەژیانی ڕۆژانەیاندا دوچاری دەبنەوەو دەڵێن كە بەندیخانەی ڕاستەقینە ژیانی ئاسایی مرۆڤەكانە نەك ناو بەندیخانە،بە دوركەوتنەوەیان لەژیانی ئاسایی بۆ چەند ڕۆژێك یارمەتی ئەوان دەدات كە هیلاكی و ئاڵۆزیەكانی مێشكیان كەم بكەنەوەو هەست بەئارامی بكەن.
زۆربەی ئەوكەسانەی كەسەردانی ئەم بەندیخانەیە دەكەن چینی خوێندكاران و فەرمانبەری دەوڵەتن كە بە وتەی پسپۆڕە دەرونیەكان ئەمان هیلاكترین و بێزارترین چینی كۆمەڵگەن.
بەڕێوەبەری بەندیخانەكە ڕونیكردەوە كەبەندیخانەكە هیچ جیاوازیەكی لەگەڵ بەندیخانەیەكی ئاسای نیەو بەندكراوەكان هەست دەكەن كە بەڕاستی بەندكراون و جلوبەرگی تایبەت و خواردن و شوێنی خەویان پێدەدرێت و وەرزش و یۆگاو كاریشیان پێدەكرێت و موبایلەكانیشیان لێوەردەگیرێت.
لە بەرامبەر مانەوەی كەسێك بۆ ماوەی 24 كاتژمێر 90 دۆلاری لێوەردەگیرێت و كاتێكیش ئازاد دەكرێن هەستێكی خۆشیان لا دروست دەبێت كەوادەزانن لە بەندیخانەیەكی ڕاستەقینە هاتونەتە دەرەوەو بەئەنێرژیەكی تازەوە درێژە بەژیانی ئاساییان دەدەن.