مۆنیكا پاش 20 ساڵ باس لەوەدەكات چۆن كلینتۆنی فریوداوە

ڕاپۆرت 24/11/2018


ئا/ رەمەزان شێخانی
پاش تێپەربوونی 20 ساڵ بەسەر پەیوەندیە سێكسیەكەی نێوان مۆنیكا لوینیسكی راهێنەری پێشووی كۆشكی سپی لەگەڵ بیل كلینتۆنی سەرۆكی ئەو كاتی ئەمریكا، لوینیسكی چەند نهێنییكی نوێ لەبارەی ئەو پەیوەندیەوە ئاشكرا دەكات.
مۆنیكا لوینیسكی لە لێدوانێكی تەلەفزیونیدا بۆ تۆری ئی &ئەی رایگەیاندوە: تا ئێستاش هەست بەشەرمەزاری دەكەم بەهۆی ئەو رەفتارمەوە كە ئەنجامم دا پاش چاوپێكەوتنێكم وەكو راهێنەر لە كۆشكی سپی لە ساڵی 1995دا .
لوینیسكی زۆر راشكاوانە و بۆیرانە دانی بەوەدا ناوە كە ئەم یەكمجار دەستپێشخەر بوەو قسەی نەرم وخۆشی بۆ بێل كلینتۆن كردوە ئەویش زەردەخەنەی كردوەوە پێكەنیوە و پاش ئەوە كلینتۆن لێی پرسیوە حەز دەكەیت لەنوسینگەی پشتەوە چاوەرونم كەیت ، منیش رۆشتم.
ئاشكراشی كردوە بێل كلینتۆن بایەخی زۆری پێداوە ،ودەشلێت بەشێك لەجلەكانی ژێرەوەم بۆدەرخستوە لەوكاتەشدا بەبیرمدا هات بەردەوام بم لەو كارم و كەسیش لەژوورەكە هەستی پێنكردم ،بەڵام كلینتۆن هەستی پێكردو ئیتر لەو كاتەوە پەیوەندیەكانمان دەستی پێكرد وكۆنترۆڵم لەدەستدا وكەوتمە ژێر رەحمەتی كلینتۆنەوە .
ئاشكرا بوونی پەیوەندیەكە
پاش 3 ساڵ پەیوەندیەكە ئاشكرابوو كرا بەمانشێتی سەرەكی رۆژنامە جیهانی وناوخۆییەكان و رێوشۆێنی دوورخستنەوەو لەسەر كارلابردنی كلینتۆن دەستی پێكرد ،بەڵام دادگایەكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بێتاوانی كلینتۆنی سەلماند وتوانی ماوەی سەرۆكایەتێكەی تەواو بكات. 
لوینیسكی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە لەو سەردەمەدا چەندین جاربیری لەخۆكوشتن كردوەتەوە ،بەڵام هەستی دەكرد چی ئابرووچونێك تووشی خێزانەكەی دەبێت
تەئكیدیشی كردوەتەوە لە ئێستادا بۆیە بریاری داوە قسە بكات تا وتەكانی ببنە پەیامێك بۆ ژنان بەتایبەت كە لە ئێستادا لە جوڵانەوەیكی دژ بە گێچەڵپێكردنی سێكسی ژنان كاردەكات.
مۆنیكا دەڵێت پێشتر هیچ بایەخێكی بە بێل كلینتۆن نەئەدا و بەپیاوە پیرە قژخوڵەمێشێكە ناوی دەبات ،بەڵام پاشان دەبێتە دیلی كەسایەتی كارێزمای كلینتۆن وكەسایەتێكەی وزۆر بە خێرایی سەرەنجی رادەكێشێت و كێشی دەكات بۆ خۆی.
ئەوەش دەگێڕێتەوە كە جارێكیان ئاهەنگێكمان بۆ كلێنتۆن رێكخستبوو لە باخچەی كۆشكی سپی و لەو كاتەدا كارێكی بێ مێشكانەم ئەنجامدا،لەكاتی نان خواردندا بەپەلە رامكردە ماڵەوەو جلێكی سەوزم لەبەرم كرد ، كەرۆژێك پێشتر لەبەرمكردبوو چونكە هەستم كرد كلێنتۆن حەز دەكات هەمان جل لەبەر بكەمەوەو سەرنجی رابكێشم رێك واش بوو.
مۆنیكای تەمەن 22 ساڵ دەڵێت نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی داوای لێكردم پێویستە هاوكارییان بكات لە لێكۆڵینەوەكاندا ئەگینا زیندانی دەكرێت 
وتیشی تا ئێستاش ئەو كێشەیە دەمگرێنێت،باسی لەوەشكردوە ئەو هاوكاری نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی نەكردوە لەكاتی خۆیدا چونكە پێی وابوە كلینتۆن دەپارێزێت و لەو كاتەشدا هەر كلینتۆنی خۆش ویستوە.
سەرچاوە/ ئیلاف