شاجوانەكانی جیهان لەلایەن سپۆنسەرەكانیانەوە گێچەڵی سێكسیان پێدەكرێت

کۆمەڵایەتی 24/11/2018



ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە ئەو ژنانەی لە پێشبڕكێی شاجوانی جیهان لە فلیپین بەشداریان كردوە لەلایەن بەڕێوەبەرو سپۆنسەرەكانیانەوە چەند جارێك توشی گێچەڵ و دەستدرێژی سێكسی بونەتەوە.
بەشداربوانی پێشبڕكێكە كە تەمەنیان لەنێوان 19بۆ21 ساڵدایە دەڵێن بەڕێوەبەرەكانمان بە بیانوی ئەوەی كە بمانكەن بە براوەی پێشبڕكێكەداوای پەیوەندی سێكسیمان لێدەكەن.
یەكێك لەبەشداربوی پێشبڕكێكە كە تەمەنی 21 ساڵەو وەك شاجوانی ئینگلتەرا بەشداریكردوەدەڵێت بەڕێوەبەرەكەم ژمارەی تەلەفونەكەمی وەرگرت و میوانداری كردم بۆ خوانی ماڵەوەو پێی وتم كە دەتوانم بتكەم بەیەكەمی پێشبڕكێكەبەمەرجێ پەیوەندی سێكسیم لەگەڵ ئەنجام بدەی.
یەكێكیتر لەبەشداربوانی پێشبڕكێكە بەناوی (جەیم ڤاندەربێرگ) كەنوێنەرایەتی وڵاتی كەنەدای دەكرد كە ئەویش لەلایەن هەمان پیاوەوە گێچەڵی سێكسی پێكراوە.
یەكێكیتریش لەبەشداربوانی پێشبڕكێكە 18ساڵەو نوێنەرایەتی وڵاتی گۆما دەكات ئەویش بەهەمانشێوەی ئەوانیتر توشی گێچەڵی سێكسی بۆتەوە بەبیانوی جۆراوجۆر لەلایەن بەڕێوەبەرەكەیەوە.
هەرسێ بەشداربوو ڕایانگەیاندوە كەسكاڵای یاسای لەسەر ئەوكەس و لایەنانە تۆماردەكەن كە بەبیانوی یەكەمبونیان لەپێشبڕكێكە پێشنیاری نادروستیان ئاڕاستەكردون.