بەهۆی ئامێرێكی نوێوە نەخۆشی زەهایمەر پێشوەختە دەستنیشاندەكرێت
لە لایەن پسپۆڕانی زانكۆی واشنتنی ئەمریكی ئامێرێك دروستكراوە كە پێش توشبون بە نەخۆشی زەهایمەر دەتوانێت دەستنیشانی بكات.
هەر بەپێی وتەی زاناكان ئەم ئامێرە لەسەر 61 كەس تاقیكراوەتەوە كە ئەنجامەكەی بەڕێژەی %85 ئامێرەكە دەتوانرێت پێشوەختە دەستنیشانی نەخۆشیەكە بكات كە ئەمەش ڕێژەیەكی دڵخۆشكەرەیە .
ڕونیشیان كردۆتەوە كە ئەم ئامێرە بەبەراورد لەگەڵ ئامێرەكانی دیكە جیاوازیەكی زۆری هەیەو لەڕوی تەكنەلۆجیای پزیشكیەوە زۆر پێشكەوتوەو دەتوانێت بەڕێژەیەكی باش پێشوەختە دەستنیشانی نەخۆشیەكە بكات كە ئەمەش یارمەتی پزیشكەكان دەدات كەپێش بڵاوبونەوەی بەربەنەخۆشیەكە بگرن.
ئاشكرایە نەخۆشی زەهایمەر نەخۆشیەكی بیر چونەوەی درێژخایەنە كەزیاتر توشی بەساڵاچوان دەبێت و تاكو ئێستا چارەسەرێكی سەرەكی بۆ نەدۆزراوەتەوە لەجیهاندا.