به‌وێنه .. نوسه‌رێكی گه‌وره‌ی كورد كۆچی دوایكرد
چاو‌دێر: ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ته‌مه‌نی 90 ساڵانی، نوسه‌ری دیار‌و گه‌وره‌ی كورد دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی كۆچی داییكرد.
دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی كه خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی گرنگه وه‌ك" كاكه‌ییه‌كان، زانستی ئایینه‌كان، مێژووی هه‌ورامان" و چه‌ندین وتار‌و بابه‌تی رۆژنامه‌وانیه، ئه‌مڕۆ له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كۆچی دوایكردوه.
هه‌روه‌ها وابڕیاره ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناحیه‌ی بیاره به‌خاك بسپێردرێت و هه‌رله‌وێش پرسه‌كه‌ی داده‌نرێت.