چاو‌دێر:تاوانبارێكی ته‌مه‌ن 53 ساڵان، له‌ئه‌مریكا، له‌نزیك ماركێتێكی كه‌تالۆكیه‌كان دوای ئه‌وه‌ی رێگه له‌سێ ژن ده‌گرێت و داوای په‌یوه‌ندی سێكسیان لێده‌كات و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه یه‌كێك له ژنه‌كان ده‌كوژێت. تۆماس بروس 53 ساڵان، كه تاوانباره به‌كوشتن و رفاندن و تاوانی جۆراوجۆر، دوای ئه‌وه‌ی پیلان داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیك ماركێتێكی كه‌تالۆكیه‌كان رێگه بگرێت له سێ ژن كه به‌مه‌به‌ستی كڕین له‌ناوچه‌كه‌دا بوون، یه‌كێكیان ده‌كوژێت. ئیشمیت، ناوی ئه‌و ژنه‌یه كه‌له‌لایه‌ن بروسه‌وه دوای برینداركردنی گیانیله‌ده‌ستداو مرد، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بووه كه دوای راگرتنی له‌گه‌ڵ دوو ژنی تر كه هێشتا ناسنامه‌یان روون نیه، داوای سێكسی لێكردبوو، به‌ڵام به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌ویش توندوتیژی به‌رامبه‌ر نواندوه‌و كوشتوویه‌تی. تاوانه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوبووه‌ته‌وه كه توڕه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و هه‌مووانی نیگه‌ران كردوه، هاوكات داوای سزای توند به‌رامبه‌ر به‌و تاوانباره ده‌كه‌ن.