ئێران هەزاران كرێكار بێ كار دەبن

ڕاپۆرت 20/11/2018


ئا/ رەمەزان شێخانی
كۆمپانیاكانی ئێران دووچاری زیانی گەورە دەبن و هەزاران كرێكاریش دەنێردرێنە ماڵەوە و گەلی ئێرانیش توڕەیە لەدژی سیاسەتی وڵات كە ئێرانی خستوەتە گێژاوی سزاكانی ئەمریكاوە 
كۆمپانیایی تامنۆش بۆ خواردنەوە گازییەكان هاوشێوەی سەدان كۆمپانیای دیكەی ئێران لەكاركردن راوەستاو چارەنوسی كرێكارەكانیش سەر شەقامەكان بوو.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری فرزاد رشیدی سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكەوە بڵاویكردوەتەوە سەرجەم كرێكارەكانی كۆمپانیاكە كە 45 كەس بوون بێكار ماونەتەوە
رۆیتەرز دەیان چاوپێكەوتنی لەگەڵ خاوەن كۆمپانیەكان سازكردوەو دەركەوتوەو سەدان كۆمپانیا بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە لەكاركردن وەستاون و هەزاران كرێكاریش رەوانەی ماڵەوە كراون.
بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە تومەنی ئێرانی بەشێوەیەكی بەرچاو بەهای لەدەستداوەو چالاكیە  ئابوریەكانی وڵات ئیفلیج بوە وهەردوو كەرتی نەوت و بانكیش زیانی زۆر گەورەیان پێگەیشتوە
 فرزاد رشیدی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا بەهۆی ناجێگیری نرخی دراو لە بازارەكانداكۆمپانیاكەمان نزیكەی 120 هەزار دۆلار زیانی كردوە.
لەدەستدانی یەك ملیۆن هەلی كار
عەلی رەبیعی وەزیری كاری ئێران رایگەیاند: بەهۆی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران تا كۆتایی ئەم ساڵ یەك ملیۆن كرێكار كارەكانیان لەدەستدەدەن و بەپرسانی ئێران پێشبینی دەكەن بەهۆی خراپ بوونی باری ئابوری وڵاتەوە گرژی و ئاڵۆزیەكان سەر هەڵبدەنەوە چونكە لە ئێستادا رێژەی بێكاری لە ئێران گەیشتوەتە 12.1% و نزیكەی 3ملیۆن كەسیش كاریان دەست ناكەوێت و بێكارن 
بەگۆێرەی راپۆرتەكە گەر گەشە ئابوری ئێران تا پێنج ساڵی دیكە نەگاتە 5% ئەوا ئاستی بێكاری بۆ 26% بەرز دەبێتەوە و سندوقی دراوی نێودەوڵەتیشی بەهۆی كەمبونەوەی هەناردەی نەوتەوە پێشبینی كردوە ئابوری ئێران لەم ساڵەدا 1.5 و ساڵی داهاتوو بۆ 3.6% كەمبێتەوە.
ئیسحاق جیهانگیری جێگری سەرۆكی ئێران رایگەیاند: ئێران كەوتوەتە ژێر كاریگەری دوو مەترسی سەرەكییەوە كە بێكاری و دابەزینی توانای كڕینە لەبەر ئەوە پێویستە درووستكردنی دەرفەتی كار لەكارە لە پێشینەكانمان بن ،
خاوەن كۆمپانیەكان بە رۆیتەزریان راگەیاندوە مەحاڵە بەهۆی سیاسەتی نەختینەی وڵات و ناجێگیری بازاری دراوو بەرزبونەوەی نرخی كاڵاكان و بەرزبونی سوودی بانكەوە بتوانن بەردەوامبن لە كارەكانیان و زۆربەی كۆمپانیاكان چەند مانگێكە كرێی كرێكارەكانیان نەداوە. 
بەرپرسێكی گارگەی " جولفاكاران كەیەكێكە لە گەورەترین گارەگەی درووستكردنی مافور بە رویتەرزی راگەیاندوە تەنها لەمانگی ئاب دا 200 كرێكاریان لە كۆمپانیاكە دەركردوە و ئەگەری زۆریش هەیە بەیەكجارەكەی گارگەكە دابخرێت
یەك لەسەر چواری ئێرانیەكان بێكارن
قەیرانی بێكاری لە ئێران شتێكی تازە نیە بەهۆی سیاسەتە ئابوریەكانی ئەو ولاتەوە خەرجكردنی ملیارەها دۆلار بەمەبەستی فراوانكردنی دەسەڵات لە وڵاتانی ناوچەكە،چالاكییە ئابوری و بازرگانیەكانی ئێران داكشاوەو سزاكانی هێندەی تر خوێی بەسەر برینەكەدا كردوە
بەگۆێرەی ئامارەكان بێكاری لەنێو گەنجە خاوەن بروانامە باڵاكان سەرو 50%ی تێپەراندوە
سەعید لیلارز پسپۆری ئابوری ئاشكرای كردوە بەتەنها سزاكانی ئەمریكا هۆكاری ئەو قەیرانەی ئێران نیە بەڵكوو سیاسەتە تەم ومژاویەكانی رووحانیش فشاری بۆ سەر بازر و هەلی كار درووستكردوە.
سەرچاوە/ سكای نیوز