تونێلی دەربەندیخان بەهۆی ڕووداوێكەوە داخرا
چاودێر:
تونێلی دەربەندیخان بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە داخرا.
بەپێی زانیارییەكانی چاودێر تانكەرێكی نەوت گوێزەرەوە وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە نەوتێكی ڕەشی زۆر بڵاوبووەتەوە بە شەقامەكەدا.
بەهۆی ئەو ڕووداوەوە تۆنێلی دەربەندیخان داخراوە بە ڕووی هاتووچۆكاراندا كە ڕێگاكە گەرمیان- سلێمانی پێكەوە دەبەستێتەوە.