بەشێك لە بەنزینخانەكان پابەندی هەرزانكردنی نرخی بەنزین نابن

کوردستان 19/11/2018

چاودێر :

  بەشێك لە بەنزینخانەكانی سنوری سلێمانی پابەندی بڕیاری هەرزانكردنی نرخی بەنزین نابن.

لە پارێزگای سلێمانی بڕیاردرا نرخی بەنزین 25 دینار بۆ هەر لیترێك لە جۆرە جیاوازەكان داببەزێندرێت كە نۆرماڵ بە 740، موحەسەن بە 825 و سۆپەر بە 900 دینار دەفرۆشرا.

بەپێی زانیارییەكانی چاودێر بەشێك لە بەنزینخانەكان پابەندی بڕیاری هەرزانكردنی نرخی بەنزین نەبوون و بە هەمان نرخەكەی پێشوو دەیفرۆشن.

بەپێی سەرچاوەیەك دابەزاندنی نرخی بەنزین پەیوەندی بە بۆرسەی جیهانییەوە هەیە كە نرخەكەی لەم ماوەیەدا دابەزیووە.

هاوكات كۆمەڵێك بازرگان خەریكی گرێبەستی نوێن بۆ زیاتر هاوردەكردنی بەنزین لە وڵاتانی توركیا و كەنداوەوە، بەوپێیە چاوەڕێ دەكرێت لە ڕۆژانی ئایندەدا نرخی بەنزین زیاتر داببەزێت.