تیمێكی پسپۆر لێكۆڵینەوە لە لەناوچونی 7 ملیاردینارەكە دەكات

عێراق 19/11/2018


لەسەر داوای داواكاری گشتی، دەستەی دەست پاكی عیراق هاتوتە سەر خەت بۆ پرسی قەیرانی بانكی ناوەندی عیراق، بۆ ئەو مەبەستەش تیمێكی پسپۆر رەوانەی بانكی ناوەندی عیراق دەكرێت بەمەبەستی لێكۆڵینەوەكردن لەسەر فەوتانی پارەكە وپاشان لێكۆڵینەوەكە رەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی دەست پاكی دەكرێت.
بەگۆێرەی سەرچاوەكان " بانكی ناوەندی و ئیدارەی بانكەكە داوایان لێكراوە بیسەلمێنن كە كەم تەرخەم نەبونە لە لەناوچوونی پارەكە بەتایبەت پاش ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەیان دەكرێت و بونەتە هۆی لەناوچوونی بڕی 7 ملیار دینار، كە حەسەن عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق لەبەردەم پەرلەمانی عیراق رایگەیاند.
چاودێران بە دووری نازانن عەلاق ببێتە قوربانی ئەو پرسە و لەسەركار لاببرێت 
بەهۆی تۆمەتەكانی خراپ بەرێوەبردن و لەناوچونی بڕی 7 ملیار دینار لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا چەند لایەنێكی سیاسی و پەرلەمان گومانیان لەلا درووستبوە سەبارەت بەو بڕە پارەیە كە بانكی ناوەندی تەرخانیكردوە بۆ درووستكردنی بینا نوێیەكە كە لەلایەن زوها حدید ئەندازیاری بیناسازیەوە دیزاین كراوە
لای خۆشیەوە هیسەم جبوری ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: دووسبەی لیژنەی دارایی كۆدەبێتەوەو بریاری داوە پارێزگاری بانكی ناوەندی میوانداری بكات.