دانیشتنی دادگای رەسافە بۆ پارەی جوتیاران بۆ كۆتایی ئەم مانگە دواخرا

کوردستان 19/11/2018

چاودێر :
 ئەمڕۆ دوو شەممە دادكای رەسافە لە بەغدا سێهەمین دانیشتنی خۆی لەسەر پارەی گەنمی جوتیاران سازكرد و دانیشتنەكە بۆ 29ی ئەم مانگە هەڵگیرا.
بەپێی زانیارییەكانی چاودێر بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای رەسافە دوایین بڕیاری خۆی لەسەر دۆسێی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بدات، بەڵام بەهۆی پێشكەشكردنی چەند داواكارییەكی لایەنی بەرامبەر دانیشتنەكە بۆ 29ی مانگ دواخرا.
جوتیارانی هەرێمی كوردستان بڕی 554 ملیار دیناریان لای حكومەتی عێراق ماوە كە ئی ساڵەكانی 2014، 2015، 2016یە و حكومەتی عێراق تا ئێستا پارەكەی نەداوەتە جوتیاران لەبەرامبەر وەرگرتنی گەنم لێیان.