خەیاڵی جوانی لە سەردا بوو کراسەکەم

ڕەخنەی چاودێر 19/11/2018

شیعری شەیدا محەمەدی
وەرگێڕانی: بنار باقی


لێرە
هەر لەم مۆمدانانەی بەرامبەرەوە
زریان هات و
با
هەموو گوڵە کاغەزییەکانی برد.
ئاهـ خۆشەویستم
بڕیار بوو گوێ لە دەنگی چاوەکانت بگرم
لە دەنگی گەرمی ئەم خاکە و
ئەم دارخورما دڵخۆشانە
بڕیار بوو لە تەبریزییەکان و گۆمەزەکان بدوێی
لە زەنبەقەکان و ئەو شەقامانەی بەرەو داهاتوو پێچ ناکەنەوە
بڕیار بوو دەستەکانت بۆنی یاس و زەعفەرانیان لێ بێت
بڕیار بوو شانم مەست ببێت
خەیاڵی جوانی لە سەردا بوو کراسەکەم
هەوایەکی خۆشی هەبوو جەستەم
ئاهـ! چەندە حەزم دەکرد لە قووڵاییی چاوەکانتدا بخەوتمایە
بەڵام ئەم پێکەنینە تاریکانە لەناو ئەم پێکەنینە تاریکانە لەناو پێکەنینی تاریکی تۆدا

لە دەرەوەی ئەم گوڵدانە
هیچ شتێک جددی نییە
نە ئاگرکەوتنەوەی مەلیبۆ
نە درووشمی سەر دیوارەکانی قەندەهار
نە ئەم هەموو تەرمە بۆنکردووەی بەغداد

ئاهـ خۆشەویستم