وه‌رگێڕى ڕۆمانه مه‌زنه‌كانى دونيا كۆچى دوايیى كرد
ڕەخنەی چاو‌دێر
حه‌كيم كاكه‌وه‌يس وه‌رگێڕ و نووسه‌رى ديارى كورد به هۆی نه‌خۆشييه‌وه له شارى به‌غداد كۆچی دوايیی كرد.
حه‌كيم كاكه‌وه‌يس له وه‌رگێڕه ديار و
ماندوونەناس و زمانپاراوه‌كانى كورد بوو.. چه‌ندین ساڵ له بوارى وه‌رگێڕاندا كارى كردووه و چه‌ندين كتێبى له زمانه زيندووه‌كانى دونياوه كردووه به كوردى.. كاكه‌وه‌يس به وه‌رگێڕى ڕۆمانه به‌ناوبانگ و
شاكاره‌كانى دونيا ناسراوه، ئه‌و كوردييه‌كى پاراو و زيره‌كانه‌ى ده‌زانى، به وه‌رگێڕان
و كردنه‌وه به كوردیى تێكسه جيهانى و كاريگه‌ره‌كانه‌وه ماندوو بوو، له ڕۆمانه به‌ناوبانگ و پڕفرۆشه‌كانى دونيا كوردانه و
دڵسۆزانه كتێبخانه‌ى كوردى بێبه‌ش نه‌كرد:
_ 1984ى جۆرج ئۆروێڵ
_
گورگى ڕوته‌ڵانى هێرمان هێسه
_ دۆنكيشۆت
تاوان و سزا_ دۆستيۆڤسكى
_ شاخه‌كانيش ده‌نگيان دايه‌وه خاليد حوسه‌ينى
و زۆر كتێبى گرنگ و تايبه‌تمه‌ندى تر‌ى كردووه به كوردى و له هه‌مان كاتدا سێ كتێبى
گرنگى نووسه‌ر مه‌سعود محه‌مه‌دى له زمانى عه‌ره‌بييه‌وه كردووه به كوردى.. حه‌كيم كاكه‌وه‌يس به ته‌نيشت كارى وه‌رگێڕانه‌وه ده‌ينووسى
و چه‌ندين به‌رهه‌مى گرنگى هه‌يه.
ره‌خنه‌ى چاو‌دێر پرسه و سه‌ره‌خۆشیى خۆى ئاڕاسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى
مامۆستا و گشت خوێنه‌ران ده‌كات.