چاو‌دێر: ئه‌لیسای ته‌مه‌ن 18 ساڵان دوای ئه‌وه‌ی له‌ئاهه‌نگی ماڵه‌وه‌ی یه‌كێك له‌هاوڕێكانی به‌ناوی براین ڤارێلا به‌شداری ده‌كات، له‌لایه‌ن كوڕه هاوڕێكه‌یه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مادده‌یه‌كی زۆر هۆشبه‌ری پێده‌درێت ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته‌سه‌رو دواتر گیانله‌ده‌ستده‌دات. یه‌كێك له‌دادگاكانی به‌ریتانیا، دوای دادگایكردنی " براین ڤارێلا"ی كه هۆكاری كوشتنی ئه‌لیسابوو، دادوه‌ر ته‌نما 34 مانگ سزای زیندانی بۆ بڕیوه، كه‌ئه‌مه‌ش هه‌مووانی تووشی شۆككرد، دادوه‌ریش هۆكاره‌كه‌ی بۆ نه‌بوونی ئه‌زمونی پێشووتری تاوان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه. جینا پیترسۆن، دایكی ئه‌لیسا، بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ر به‌گاڵته‌جاری وه‌سفده‌كات ، به‌ڵام جه‌ختده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره ده‌جه‌نگێت و دۆسیه‌كه ئه‌باته ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، ئه‌و له‌ئێستادا تووشی خه‌مۆكیه‌كی گه‌وره هاتووه به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی كچه‌كه‌ی ده‌ڵێت:" دادوه‌ر دۆسیه‌كه‌ی به‌بچووكی وه‌رگرتووه، له‌كاتێك گیانی كه‌سێك به‌وپه‌ڕی سته‌م ده‌ركراوه".