عیراق یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی لەدەست دەدات

وەرزش 18/11/2018


بەر لەدەستپێكردنی جامی نەتەوەكانی ئاسیا، هەڵبژاردەی عیراق گورزێكی كوشندەی بەركەوت كاتێك جەستن میرام بەهۆی پێكانەوە لە یاریكردن دوركەوتەوە.
جەستن میرامی ئەستێرەی هەڵبژاردەی عیراق كە لە یانەی كۆڵۆمبۆس كرۆی ئەمەریكی یاری دەكات، لە ئیسنتاگرام نوسیویەتی "داوای لێبوردن دەكەم كە بەهۆی نەشتەرگەرییەوە ناتوانم لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەمدا بەشداریی لە جامی نەتەوەكانی ئاسیادا بكەم".
جامی نەتەوەكانی ئاسیای 2019 سەرەتای ساڵی داهاتوو لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەی عیراق كەوتۆتە گروپی چوارەمەوە و بەرامبەر هەڵبژاردەكانی ئێران، ڤێتنام و یەمەن یاری دەكات.
پێكانەكەی جەستن میرام هەواڵێكی ناخۆش دەبێت بۆ كاتانیچی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی عیراق، بەوپێیەی تاكو ئێستا نەیتوانیوە لەسەر پێكهاتەیەك جێگیر ببێت.