ریاڵ مەدرید بیر لە فرۆشتنی ئەستێرەیەكی دەكاتەوە

وەرزش 18/11/2018


وادەردەكەوێت ئەم وەرزە دوایین هەل بێت بۆ ئیسكۆ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریددا، بەوپێیەی ئیدارەی یانەكە گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی كە چیتر ئەو ئەستێرە ئیسپانییە سوودی بۆیان نابێت.
بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید بیر لە فرۆشتنی ئیسكۆ دەكەنەوە و لە ئێستایشەوە هەوڵەكانیان بۆ ئەو مەبەستە خستۆتە گەڕ.
ئیدارەی یانەی شاهانە وایدەبینن كە ئیسكۆ لەوكاتەوەی لە هاوینی 2013ەوە لە مەلەگەوە پەیوەندیی بە یانەكەیانەوە كردووە، ئاستی جێگیر نەبووە و بەردەوام لە هەڵكشان و داكشاندا بووە.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی بەوەكردوە ناجێگریی ئاستی ئیسكۆ وایكردووە فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەكە بگاتە ئەو بڕوایەی كە لەهاویندا دەستبەرداری ببێت.