ژماره‌یه‌ك كچ، هێرشده‌كه‌نه سه‌ر كچه ته‌مه‌ن14 ساڵانێك
چاو‌دێر: له‌وڵاتی روسیا، وێنه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن 13-14 ساڵان بڵاوكراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی پیاسه‌یه‌ك بكات، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كچی تره‌وه كه تاكو ئێستا پێنجیان ناسراونه‌ته‌وه هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.
میدیاكانی روسیا، كه‌وێنه‌و چیرۆكی رووداوه‌كه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه:" ئه‌و كچه له‌ئێستادا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژه بێ هۆشه‌و له‌ژێر چاودێری وردی ته‌ندروستیدایه".
ئاماژه به‌وه‌دراوه:" دوای ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی بچێته ده‌ره‌وه بۆ پیاسه‌یه‌ك له‌شوێنێكی خه‌ڵوه‌ت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كچه‌وه هێرشی كراوه‌ته‌سه‌رو لێیدراوه".
باسله‌وه‌شكراوه:" به‌له‌قه له‌ناو ده‌موچاوی دراوه، دواتر بۆكس و پاشان خستویانه‌ته سه‌ر زه‌وی و چونه‌ته سه‌ری، قژیان راكێشاوه‌و لوتیان شكاندوه".
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه:" ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌عات ئه‌وه‌ی ویستویانه به‌و كچه ته‌مه‌ن 13-14 ساڵانه‌یان كردوه، به‌سه‌ختی برینداره‌و له‌ژێر چاودێری وردی ته‌ندروستیه".
پۆلیس پێنج له‌و كچه هێرشبه‌رانه‌ی ناسیویه‌ته‌وه‌و گومان ده‌كرێت حه‌وت كه‌س بن ، له‌لایه‌ن كه‌سوكاری كچه‌كه‌وه سكاڵا تۆماركراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه توڕه‌بونێكی زۆری له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دروست كردوه.