سزاكەی هیگواین دیاریكرا

وەرزش 15/11/2018


یەكێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا سزای راگرتنی دوو یاری بەسەر گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینیدا سەپاند، ئەمەیش پاش ئەو كارتە سوورەی لە یاریی یانەكەی "میلان" بەرامبەر یوڤنتۆس وەری گرت.
گۆنزالۆ هیگواین لە یاریی لوتكەی هەفتەی رابردووی خولی ئیتاڵیادا شەوێكی لەبیرنەكراوی بەڕێكرد، هەم پەناڵتی لەدەست دا و هەم كارتی سووریشی وەرگرت.
هیگواین كارتی زەردی یەكەمی بەهۆی لێدان لە مەهدی بن عەتیەوە وەرگرت، كارتی دووەمیشی پاش ئەوە وەرگرت كە سكاڵای لەداوەری یارییەكە كرد. 
رووداوەكانی یارییەكە وای لە هیگواین كرد دەست بە گریان بكات، ئەمەیش یەكەم یاریی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەكە بوو بەرامبەر یانە كۆنەكەی: یوڤنتۆس.
پاش یارییەكەیش هیگواین داوای لێبوردنی لەهەمووان كرد.