هەپەگە كوژرانی 7 سەربازی توركیای ڕاگەیاند

کوردستان 12/11/2018


چاودێر :
ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا كوژرانی 7 سەربازی توركیای لە شەڕێكدا لە باكوری كوردستان ڕاگەیاند.

 ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هەپەگە ئاشكرای كرد "سوپای داگیركەری توركیا ڕۆژی ١١ی تەشرینی دووهەم/٢٠ی خەزەڵوەر لە ناوچەی گەلێ- گابار-ی شەڕنەخ دەستی بە ئۆپەراسیونێكی سەربازی كرد".

ڕونیشیكردەوە "گەریلاكانی یەژاستار لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستایا لە هەمان ڕۆژدا لەدژی سەربازانی سوپای توركیای داگیركەرچالاكییان ئەنجامدا. لەوچالاكییەدا ٧ سەربازی سوپای توركیا كوژران".