ژمارەی دانیشتوانی عیراق لە ساڵی 2018 چەند بوو

عێراق 12/11/2018


دەزگای ناوەندی ئاماری عیراق بڵاویكردوەتەوە ژمارەی دانیشتوانی عیراق لە ساڵی 2018 زیاتر لە 38 ملیۆن كەس بوە
بەپێی راگایەندراوێكی دەزگای ناوەندی ئاماری عیراق بەگۆێرەی ئاماژە دیموگرافیەكان لەعیراق و بەگۆێرەی پێشبینیەكان دانیشتوانی عیراق لە شار و ناوچە شارنشین و گوندەكان ژمارەی دانیشتوانی عیراق لە ساڵی 2018 بریتی بوە لە 38 ملیۆن و 124 هەزار و 182 كەس بوە
رێژەی نێرینە لەو ژمارەیە گەیشتوەتە 51% ی كوی دانیشتوان و رێژەی مێینەش 49% ی دانیشتوان بوە 
لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە رێژەی 21% كۆی دانیشتوانی عیراق لە پارێزگای بەغدا دەژین و بەغدا زۆرترین رێژەی دانیشتوان لە خۆدەگرێت