لە سلێمانی خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی سەركردەكانی پەكەكە ساز كرا

کوردستان 12/11/2018

چاودێر :
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانێك بۆ پشتیوانیكردن لە سەركردەكانی پەكەكە لەژێرناونیشانی "ئێمە شۆڕشگێڕەكانمان نافرۆشین" سازكرا.

خۆپیشاندانەكە لە شەقامی سالم سازكرا تێیدا ئیدانەی بڕیاری ئەمریكا بۆ دانانی خەڵاتی 12 ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیركردنی سەركردەكانی پەكەكە موراد قەرەیلان، جەمیل بایك و دۆران كاڵكان كرا.

خۆپیشاندەران ناڕەزایەتی خۆیان لەبەرامبەر ئەو بڕیارەی ئەمریكا نیشاندا و ڕایانگەیاند داواكاری خۆیان دەگەیەننە كونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق و هەرێم بۆ پاشگەزبوونەوە لەو بڕیارە.