بەرپرسێكی گەورە تۆمەتباركراوە بە بەفیرۆدانی 95 ملیۆن دۆلار

عێراق 12/11/2018


پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی سائیرون ئاشكرای دەكات كە پشكنەری گشتی وەزارەتی تەندروستی عیراق تۆمەتبارە بە بەفێرۆدانی 95 ملیۆن دۆلار
پەرلەمانتاری جواد موسەوی لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاشكرای كردوە لە روانگەی ئەركی پەرلەمانتاران وەكو چاودێر و بە پشت بەستن بە مادەكانی "82 ،83 ، 85 و 80 " بەگۆێرەی پەیرەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق بەگۆێرەی ئەو زانیاری و بەڵگەنامانەی دەستمان كەوتون و بە گۆێرەی بەڵگەنامەكان پشكنەری گشتی وەزارەتی تەندروستی عیراق تێوەگلاوە لەهەوڵەكانی بۆ داخستنی دۆسیەكانی گەندەڵی و بەفیرۆدانی دارایی گشتی بەشێوەیەكی بەرچاو بەتایبەت لە گرێبەستەكانی تایبەت بە دروستكردنی نەخۆشخانەی 400 قەرەوێڵەیی لە پارێزگاكانی "بابل ، كەربەلا، زی قار ، بەسرە ، میسان و نەجەف.
موسەوی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە لەوگرێبەستانەدا زیاتر لە 90ملیۆن دۆلار بە فیرۆدراوە كە دەكاتە نزیكەی 90 ملیار دیناری عیراقی 
وتیشی سەرجەم بریارەكانی ئەمینداری گشتی پشتگوێ خراوە سەبارەت بەمافی گەراندنەوەی ئەو پارانە بۆ وەزارەتی تەندروستی وداواشی كرد لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو مەبەستە پێكبهێندرێت.