جگە لە مەلا بەختیار هیچ سەركردەیەكی باڵا هەڵوێستی دژی بڕیارەكەی ئەمریكا نەبوو

کوردستان 12/11/2018


چاودێر- تایبەت:
دوای بڕیارەكەی ئەمریكا لەبارەی هەر سێ سەركردەی پەكەكە، موراد قەرەیلان، جەمیل بایك، دوران كالكان، تائێستا جگە لە مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، هیچ سەركردەیەكی باڵای حزبی و حكومی لەباشوری كوردستان هەڵوێستی لەبارەی ئەو بڕیارەوە رانەگەیاندوە.
چەند رۆژێك لەمەوبەر، ئەمریكا هاوشێوەی گروپە تیرۆریستیەكان، بڕی 12 ملیۆن دۆلاری وەكو پاداشت تەرخانكرد بۆ هەركەسێك كە زانیاریی لەبارەی شوێنی هەر سێ سەركردەی پەكەكە موراد قەرەیلان، جەمیل بایك، دوران كالكان، بداتە بەرپرسانی ئەو وڵاتە. لەدوای ئەم بڕیارەی ئەمریكاوە ناڕەزایی زۆر شەقامی كوردستانی گرتەوەو خەڵكانێكی زۆریش دژایەتی خۆیان بۆ ئەو بڕیارە راگەیاند، بەڵام جگە لە مەلا بەختیار وەكو سەركردەیەكی باڵای كوردستان، هیچ كام لەسەرۆكی حزبەكانی كوردستان و تەنانەت لە ئاستی مەكتەبی سیاسی حزبەكانی كوردستانیش، هیچ هەڵوێستێكیان لەسەر ئەو بڕیارە دەرنەبڕی.
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، لە وتارێكدا ئەمڕۆ هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە دەربِری و دژایەتی خۆیشی بۆ ئەو جۆرە بڕیارە راگەیاند.

بۆ خوێندنەوەی وتارەكەی مەلا بەختیار، كلیك لێرە بكە