بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت.. 10 كۆچبەر بێسەروشوێنن

کوردستان 12/11/2018


چاودێر:
  دوای گەیشتنی هەواڵی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران لە كەناراوەكانی شارۆچكەی دیكیلیی سەربە پارێزگای ئیزمیر، تیمەكانی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەكە.
بەپێی ئاژانسی ئانادۆڵ لە ناوچەی دێنیز كۆی، دوو كۆچبەر بە مەلەكردن خۆیان رزگاركرد و رایانگەیاند، بەلەمەكەیان ژێرئاوكەوتووە و 10 كەس بێسەروشوێنن.

دواتر تیمەكانی فریاكەوتن رەوانەی شوێنەكە كران و كارەكانی گەڕان و پشكنین دەستیپێكرد و لەئێستادا، سێ بەلەمی فریاكەوتن سەرقاڵی گەڕانن بەدوای سەرنشینانی بەلەمەكەدا.