دەستگیركردنی گەورەترین شانەی تێرۆریستی

عێراق 12/11/2018


ئەمرۆ هێزە ئەمنیەكانی عیراق گەورەترین شانەی تێرۆریستی بۆمب رێژكردنیان لە پارێزگای ئەنبار لە خۆرئاوای عیراق دەستگیركردوە.
بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عیراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە هێزە ئەمنیەكانی عیراق توانیویانە گەورەترین شانەی تێرۆریستی تایبەت بە بۆمب رێژكردن دەستگیربكەن كە لەژێر نازناوی شانەی " ئەبوعەبدوڵڵای ئەنساری كاریان كردوە و سەرجەم ئەندامانی ئەوشانەیە لەلایەن هێزە عیراقییەكانەوە دەستگیركراون لە پارێزگای ئەنبار كە بریتین لە6 كەس و پسپۆربوون لەبواری بۆمب رێژكردندا 
ئاشكراشی كردوە ئەندامانی ئەو شانە تێرۆریستیە كەوتونەتە بۆسەی هێزە ئەمنیەكانی عیراقەوە لەهەردوو ناوچەی عەسریە و زەنگورە لە رەمادی 
بەگۆێرەی راگەیاندراوەكە دەستگیركراوەكان داواكراون بەگۆێرەی مادەی 4ی تێرۆر