داعش لە سنوری خورماتوو دەردەكەونەوە

کوردستان 12/11/2018


مەلا كەریم شكور بەرپرسی مەڵبەندی 16 ی حەمرینی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئاشكرای كردوە چەكدارانی رێكخراوی تێرۆریستی داعش لەسنوری قەزای خورماتوو دەركەوتون
بەپێی لێدوانێكی مەلاكەریم نزیكەی 50 بۆ 80 چەكداری داعش لەسنوری نێوان هێزەكانی پێشمەر گەو هێزە عیراقییەكان لەسنوری قەزای خورماتوو دەركەوتون 
باسی لەوەشكردوە هێزەكانی پێشمەرگە دەتوانن لەماوەی یەك رۆژدا سنورەكە لە بونی ئەو چەكدارانە پاكبكەنەوە بەڵام ئۆپراسیۆنێكی لەو شێوەیە پێویستی بەرێككەوتن هەیە لەگەڵ حكومەتی عیراقیدا 
بەگۆیرەی ئاماری دانیشتوانی عیراق ژمارەی دانیشتوانی خورماتوو و گوندەكانی نزیكەی 220 هەزار كەسەو رێژەی كوردیش لەو شارە دەگاتە 55% و توركمان 30% و عەرەب 1% لەكۆی دانیشتوانی قەزاكە پێكدێنێت