گۆڵەكانی سوپەر كلاسیكۆ: بۆكاجۆنیۆرز و ریڤەرپلەیت جەنگەكەیان بۆ یەكلانەكرایەوە

وەرزش 12/11/2018


لە یاریی چوونی قۆناغی كۆتایی جامی لیپەرتادۆرسدا، بۆكاجۆنیۆرز و ریڤەرپلەیت بە دوو گۆڵ یەكسان بوون.
سوپەر كلاسیكۆی نێوان ئەم دوو یانە ئەرجەنتینییە، بە یەكێك لە جەماوەریترین و توندوتیژترین یاری دادەنرێت لەجیهاندا.
ئەمە یەكەمجار بۆكا و ریڤەر لە یاریی كۆتایی لیپەرتادۆرسدا روبەڕوی یەكتر ببنەوە، یاریی گەڕانەوەی نێوانیشیان لە 24ی ئەم مانگە لە یاریگای ریڤەر پلەیت ئەنجامدەدرێت و ناسنامەی پاڵەوان یەكلادەبێتەوە، كە دواتر بەشداریی مۆندیالی یانەكان دەكات.