سبەی لەم گەڕەكانەی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت

کوردستان 12/11/2018


بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند"  دابەشكردنی نەوت لەدەرەوەی شاری سلێمانی بەردەوامەو وا بڕیارە لەم هەفتەیەشدا دابەشكرنی نەوت لەهەردوو قەزای شارباژێڕ و ماوەت دەست پێ بكات  ئەوەشی راگەیاندوە كە سبەی رۆژی سێ شەممە  نەوت لەمەڵبەندی نۆ دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لەپەیجی فەرمی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاندوە،"دوای كۆتایی هاتنی دابەشكردنی نەوت لەسنوری قەزای پێنجوێن بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە، دابەشكرنی نەوت لەهەردوو قەزای شارباژێڕو ماوەت دەست پێ بكات".

هەر لەبارەی دابەشكردنی نەوت لەناوشار باسی لەوەكردوە،دابەشكردنی نەوت لەناو شار بەردەوامە و لەبەیانیەوە  نەوت لەمەڵبەندی نۆ دابەش دەكرێت كەئەویش  گەڕەكەكانی (بەختیاری و رزگاری و كارگەی جگەرە و ئاسایش و ئابڵاخ و سەربەرزی وشێخ محێدین) دەگرێتەوە.