ژنه كوردێك شوێنی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ده‌گرێته‌وه
جیهان 11/11/2018
چاو‌دێر: دوای یه‌ك ساڵ له‌ئازادكردنی شاری ره‌ققه، كه‌به‌پایته‌ختی گروپی تیرۆرستی داعش داده‌نرا، له‌ئێستادا له‌ژێر ده‌ستی ژنه كوردێك شاره‌كه رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و ئاوه‌دانی زیاتر ده‌چێت، هه‌رچه‌ند شوێنێك نیه ئاسنی چه‌ماوه‌و پاشماوه‌ی بۆمب و دیواری رووخاوی لێ به‌دی نه‌كرێت، به‌ڵام لیلا موسته‌فا ئه‌ركێكی قورسی خستووه‌ته سه‌رشانی و ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خزمه‌ت به‌شوێنی له‌دایكبوونی خۆی بكات.
هه‌موو رۆژێك له‌یلا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه به‌ناو ئاسنه لاربووه‌كان و بینا رووخاوه‌كان به‌ره‌و ده‌وامی خۆی ده‌چێت، به‌شێوه‌یه‌ك جانتایه‌كی پڕ له‌ئومێدی هه‌ڵگرتووه، ئه‌و شاره‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ده‌سه‌ڵاتداری بوو، ئێستا كچه كوردێك به‌بیرو هزری خۆی كار بۆ ئاوه‌دانی ده‌كات.
لیلا موسته‌فا كه ئه‌ندازیاری بیناسازیه، جێگری ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی شاری ره‌ققه، كه‌له‌دوای ئازادكردنی له‌لایه‌ن سوپای سوریای دیموكرات و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه دروست كراوه، ده‌ڵێت:" به‌شی زۆری شاره‌كه رووخاوه، ره‌ققه یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی جیهان كه‌له‌مێژوودا زۆرترین بۆردومان كرابێت و شه‌ڕو توندوتیژی تێدا ئه‌نجام درابێت".
ده‌شڵێت:" هه‌موو شوێنێك بۆمبی تیدایه، ژێرخانی شاره‌كه به‌ته‌واوی رووخاوه، ئاونیه، كاره‌بانیه، نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌كی شاره‌كه به‌ته‌واوی نه‌كه‌وتووه‌ته كار، ژیان زۆر سه‌خته، له‌سه‌ره‌تای رێگه‌كه‌داین".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات:" پێشتر له‌م شاره داعش بوونی هه‌بووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی به‌ژنان نه‌دابوو، ئه‌وان له‌زیندان بوون، بۆشیان نه‌بوو له‌ماڵه‌وه بێنه ده‌ره‌وه،داعش چه‌ندین تاوانی قێزه‌ونی له‌م شاره ئه‌نداماوه، به‌شێوه‌یه‌ك چه‌ندین گۆڕی كۆمه‌ڵ لێره‌دا بوونی هه‌یه، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه كه رووفاتی هه‌زارو 500 كه‌سی تێدا ده‌رهێنرا".
له‌یلا وتیشی: ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م شاره پێش شه‌ڕی داعش 200000هه‌زار كه‌س بووه، به‌ڵام له‌ساڵی 2011 ه‌وه به‌هۆی ئاڵۆزیه‌كانی سوریا ده‌ستی ده‌ستی زۆری پێوه‌كراوه، ئه‌م هێز هاتووه‌و ئه‌م هێز چووه، تاكو دواجار داعش به‌ته‌واوی وێرانیكرد".
ئه‌و كچه كورده له‌باره‌ی شوێنی ژیانی منداڵی خۆی ده‌ڵێت:" ره‌قه شاری ئارامی و جوانیه".
له‌باره‌ی باسی ژیانی پێشتری شاره‌كه ووتی:" پێشتر ئه‌م شاره خه‌ڵك به‌تاكسی و پایسكیل و چه‌ندین جۆری تر له‌ئامراز هاتوچۆیان ده‌كرد، ده‌توانی به‌ئاسانی گوێ له ده‌نگی ئاوی فورات بێت".
له‌یلا له‌كۆتایی وته‌كانیدا ده‌ڵێت:" زیاتر له 200 خوێندنگا‌و دوكان و ماركێت و شوێنی تر كراونه‌ته‌وه‌و 100 هه‌زار ئاواره‌ی شاره‌كه هاتوونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان"، له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌ش ووتی:" به‌م دواییانه كۆمه‌ڵێك ئاژاوه گێڕ په‌یدابوون خه‌ڵك ده‌ڕفێنن و له‌به‌رامبه‌ر پڕه پاره‌یه‌ك ئازادیان ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه شانه نوستووه‌كانی داعش ده‌یانه‌وێت سود له‌وه وه‌ربگرن، به‌ڵام هێشتا هه‌وڵه‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه به‌رده‌وامه".