هێرشی بەراز بۆ سەر شاری بەرشەلۆنە بەردەوامە

جیهان 11/11/2018



بابان – ئاژانسەكان:

پاش ئەوەی رۆژانی رابردوو، سایتی (El Periodico) بەرەسمی سكاڵای سەدان گەشتیاریان دایە دەست لایەنی بەرپرس و حكومی شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا، كە تێیدا دادو بێدادی خۆیان لەدەست بەرازی كێوی خستۆتە ڕوو، ئێستاش هێرشی بەرازی كێوی شەوانە بۆسەر ئەو شارە بەردەوامەو مەترسیان خستۆتە سەرگیانی هاوڵاتیان و گەشتیارانی ئەوشارە، بەتایبەتی لە شەودا.
بەرپرسانی ئەو شارەش رایدەگەیەنن كە ساڵی 2017 667 حاڵەتی هێرشی بەرازی كێوی بۆ ناوشاری بەرشەلۆنە لەشەودا تۆماركراوەو ئەمساڵیش 369 حاڵەت تۆمار كراوەو بەراورد بەساڵی پێشوو كەمبۆتەوە.
بەرپرسان داوا لەخەڵك و گەشتیاران دەكەن پاشماوەی خۆراك لەسەر شەقامەكان و ناو زبڵدانەكان فڕێ نەدەن ‌و خواردنی سەگ و پشیلەش لەشەودا لەسەر شەقامەكان دانەنێن.

سەرچاوە: سایتی (روسیا الیوم)