گیراوەی ئاڵتونی چیەو سودەكانی چین؟

تەندروستی 11/11/2018



بەتێكەڵكردنی  زەردەچەوەو بیبەری ڕەش و ڕۆنی زەیتون و گوێزی هندی بەڕێژەی یەك كەوچكی چا بۆهەر یەكێكیان لەگەڵ پەرداخێك شیر دەخرێتە سەر ئاگرێكی كز بۆ ماوەی پێنج خولەك  گیراوەیەكت پێدەبەخشێت كە ئەوەندە سودەكانی زۆرن پێی دەڵێن گیراوەی ئاڵتونی .
سودەكانی گیراوەی ئاڵتونی زۆرن لەوانە:
1- بەخواردنەوەی پەرداخێك لەو گیراوەیە جەستەت پاك دەكەیتەوە لەهەمو مادەیەكی ژەهراویی چونكە گیراوەكە دژە ئۆكسیدێكی كاریگەرەو دژەڤایرۆسیشەو بەرگری لەش بەهێزدەكات.
2- بریقەیەكی جوان دەدات بە قژەكانتان و تاڵە ماندوەكان بەهێز دەكاتەوە.
3- ڕێژەی توڕەبون و سترێس و بێتاقەتی لەمرۆڤدا كەمدەكاتەوە.
4- جێی پێداویستیە خۆراكیەكانی كە ڕۆژانە پێویستت پێیانە دەگرێتەوە.
5- بە یاریدەدەرێكی باشی كۆئەندامی هەرس دادەنرێت كە گەدەی مرۆڤ لە بەكتریا زیانبەخشەكان دەپارێزێت.
6- دەبێتە هۆی ڕێكخستنی هۆڕمۆنەكان و چالاكیان دەكات.