كتێبی جادووەكەی فیرعەون به سێ ميلۆن و سێ سەد هەزار یۆرۆ فرۆشرا

جیهان 11/11/2018



بابان – ئاژانسەكان:

دامەزراوەی  (مۆنتی كارلۆ) بۆ زیادكردنە ئاشكرا جیهانییەكان، كتێبێكی جادوویی سەردەمی فیرعەنییەكانی میسری بە 1.3 ملیۆن یۆرۆ فرۆشت.
(كتێبی مردووەكان) كە یەكێكە لە كتێبە جادووەكانی فیرعەون، نزیكەی 200 سیحر و جادوی نوسراو و وێنەیی تێدایەو دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 594 ی پێش ساڵی زاینی، واتە نزیكەی 2600 ساڵ پێش ئێستا.
ئەم كتێبە نزیكەی 230 وێنەی جادووی تێدایەو بە خەتی هیراتی نوسراوەتەوە. ئەم كتێبە فیرعەونییەكانی میسر بەكاریان دەهێنا وەك جادوویەك بۆ مردووەكانیان كە بیانباتە ژیانێكی شاهانەی پاش مردنەوە.

سەرچاوە: سایتی (الاهرام)