د.موحسین ئەحمەد عومەر کتێبە بەناوبانەگەی ئێدوارد سەعید دەکات بە کوردی
ڕەخنەی چاو‌دێر
کتێبی "ڕۆژهەڵاتناسی" کە یەکێکە لە کتێبە
بەناوبانگەکانی نووسەر و بیرمەندی فەڵەستینی ئێدوارد سەعید، لە لایەن د.موحسین
ئەمحەمد عومەر، نووسەر و وەرگێڕی بە توانا لە زمانی فەڕەنسییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر
زمانی کوردی.
د. موحسین ئەحمەد عومەر دەربارەی ئەو کتێبە بە
ڕەخنەی چاودێری ڕاگەیاند: "كتێبی ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئێدوارد سه‌عید یه‌كێكه له‌و
كتێبه ده‌گمه‌نانه‌ی بواری ئه‌ده‌ب و كولتووری به‌راوردكاری، تێمای سه‌ره‌كی بریتییه
له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، چۆن ڕۆژهه‌ڵات بۆته كه‌رەسته
و شت، نه‌ك واقیعی مرۆیی، كۆنتڕۆل به‌رزه‌فتكردن و به‌ڕێوه‌بردنی له لایه‌ن ڕۆژئاواوه،
هه‌روه‌كو ئێدوارد سه‌عید ده‌ڵێ، ڕۆژهه‌ڵات داهێنانێكی ڕۆژئاواییه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
فه‌لسه‌فه و مۆدێرنیتێی ڕۆژئاواییه، ئه‌مه‌ش له سه‌ر بنچینه‌ی په‌یوه‌ندی نابه‌رابه‌ر
و نایه‌كسانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات، رۆژهه‌ڵات هه‌رگیز نه‌یتوانیوه نوێنه‌رایه‌تی
خۆی بكا، زمانی خۆی هه‌بێ، كه‌سیی ڕۆژهه‌ڵاتناس له چوارچێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌و
ڕۆڵه‌ی پێداوه و له جیاتی ئه‌و قسه‌ی كردووه."
دەشڵێت: "ڕۆژهه‌ڵاتناس له‌سه‌ر كولتوور و مێژوو
و داب و نه‌ریتی ڕۆژهه‌ڵاتیان كاری كردووه، به‌ڵام هه‌رده‌م له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی
ته‌نیا ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان ده‌توانن ئه‌و كاره بكه‌ن و شیكردنه‌وه بۆ ئه‌و
كولتووره بكه‌ن نه‌ك ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان خۆیان، هه‌ر ئه‌مه‌ش له یه‌ك كاتدا به‌ڵگه‌ی
مۆدێرنیتێی ڕۆژئاواییه و نه‌توانینی چوونی ڕۆژهه‌ڵاته بۆ ناو مۆدێرنیتێ كه ئه‌م
سیفه‌ته‌ش هه‌ر ڕوانینی كه‌سیی ڕۆژهه‌ڵاتناسه. بێگومان ئه‌م ڕوانینه‌ش ڕوانینێكه
دژ به فه‌لسه‌فه‌ی ڕاسیۆنالیزمانه‌ی مرۆپه‌روه‌ر كه ئێدوارد سه‌عید وه‌ك بیرمه‌ندێك
پێی ناسراوه."
زیاتر وتیشی: "ئه‌م كتێبه ده‌شێ وه‌ك كتێبێكی
تیۆری و پراكتیكی له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، له زۆر
بواری مێژوویی، كولتووری به گشتی سه‌یری بكرێ. بۆ ئێمه، ئه‌م كتێبه له مه‌سه‌له‌ی
وه‌رگێڕان و هه‌ڵبژاردنی له یه‌ك كاتدا، ته‌حه‌دایه‌كی زمانه‌وانی و فیكری و
كولتووری بوو، له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی زۆر كه‌س و لایه‌ن پێیان وابوو زمانی كوردی
به‌رانبه‌ر به سه‌رچاوه فیكری و فه‌لسه‌فییه‌كان توانای دیاری كراوه، ئه‌مه‌ش
له خورافاتێك زیاتر نییه، چونكه مرۆی كورد بۆ تێگه‌یشتن و چنینی هه‌ر شتێك بیه‌وێ
ده‌بێ به كوردی بیر بكاته‌وه، بیركردنه‌وه به كوردی واته كاركردن له‌ناو
كولتوور و زمان و مێژوو و كه‌سایه‌تی كوردی كه جیایه له‌وانیتر. دواجار به‌و هیوایه‌ن
ئه‌م كتێبه سوودی زۆر بێ بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه و كولتووری به‌راوردكاری."
بڕیار وایە کتێبەکە لە لایەن ماڵی وەفاییەوە بەم
زووانە چاپ و بڵاو بکرێتەوە.