چاو‌دێر: باوكی ئایدا له24ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1963 ده‌ستێك ئاوێزان له هونه‌ری كه‌مانچه ژه‌نین و دڵێك بۆ ئاوازی ژیان به‌ناوی كه‌یهان له‌شاری تاران به‌ڵام له‌خێزانێكی كوردی كرماشانی پڕ له‌هونه‌ر له‌دایكبووه، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه خولیای مۆسیقا‌و هونه‌ر بووه، به‌شێوه‌یه‌ك له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵاتیدا ده‌ستی به‌كاری ژه‌نین و دواتر له ته‌مه‌نی 13 ساڵانیدا چووه‌ته گروپی ئۆركسترایی رادیۆی و ته‌له‌فزیۆنی كرماشان بووه و له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی چڕتر كاره‌كانی گه‌شه پێداوه، دواتر چووه‌ته گروپی شه‌یداو له‌ناو جیهانی موسیكدا جێگه‌یه‌كی نوێی بۆخۆی كردوه‌ته‌وه. له‌ته‌مه‌نی 17 ساڵانیدا چووه‌ته ئیتالیا و دواتر كه‌نه‌دا تاكو له زانكۆی كارلتۆن ئۆتاوا خوێندویه‌تی، هه‌گبه‌كه‌ی تاكو ئه‌م ته‌مه‌نه‌ی پڕه له‌ئه‌زمونی گه‌وره‌و گران، له‌گه‌ڵ شه‌جه‌ریان و حسێنی عه‌لیزادوه‌و له‌گه‌ڵ گه‌وره گۆرانی بێژی كورد شه‌هرامی نازری چه‌ندین كاری ناوازه‌ی تۆماركردوه. به‌هاوبه‌شی گروپه‌كه‌ی " رێگه‌ی هه‌رویشم" له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی یویوماو فلارمینكی نیویۆرك به‌شداری گه‌وره‌ترین كۆنسێرتی له‌ئه‌مریكا كردوه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گه‌وره هونه‌رمه‌ندی توركیایی ئه‌رداڵ ئه‌رزینكان به‌كه‌مانچه‌كه‌ی یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین كۆنسێرت و كاره ناوازه‌كانی ژیانی خۆی ئه‌نجامداوه. كه‌یهان دڵێكی پڕ له‌خه‌می هه‌یه، ئه‌ویش كاتێك له‌جه‌نگی ئێران و عیراق له‌ئه‌نجامی بۆردومانی تۆپخانه‌كانی سوپای رژێمی به‌عس موشه‌كێك به‌ر ماڵه‌كه‌یان كه‌وتووه‌و ته‌واوی خێزانه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه. له‌ئێستادا له‌گروپی میوزیكی "رێگای هه‌وریشم" دایه‌و پێنج جار كاندید بووه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گرامی بووه، له‌ساڵی 2007 ئه‌لبومی گۆرانی ماڵه‌وه‌م بۆ بڵێی تۆماركردوه‌و خه‌ڵاتی گرامی به‌ده‌ستهێناوه.