فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا، به‌و ژماره‌ زۆره‌ چی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاسمانی عیراق؟!

عێراق 10/11/2018

چاودێر: ماوه‌ی دوو رۆژه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر فڕۆكه‌ی جۆراوجۆری ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له‌سه‌رسنوری نێوان عیراق –سوریاو چه‌ند ناوچه‌كی تر به‌چڕی ده‌سوڕێنه‌وه‌، راگه‌یاندنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مریكا به‌و فڕۆكانه‌ داعش ده‌گوێزێته‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی دیاری هه‌واڵگریش ده‌ڵێت:" ئه‌مریكا به‌دوای ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی دیار ده‌گه‌ڕێت كه‌له‌و ناوچه‌دا خۆیان حه‌شارداوه‌". 

ئه‌و سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگریه‌ ووتی:" له‌سنوری نێوان سوریا- عیراق ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرست بڵاوه‌یان پێكراوه‌و له‌شێوه‌ی چه‌ند گروپ گروپێك خه‌ریك كاری تیرۆرستین، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌پێی زانیاریه‌ هه‌واڵگریه‌كان ده‌یه‌وێت بیانكاته‌ ئامانج.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ جه‌ختیشیكرده‌وه‌:" ته‌نانه‌ت له‌ چیایی قه‌ره‌چوخیش ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی دیاری داعش كراونه‌ته‌ ئامانج و كوژراون.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:" داعش به‌پیلانێكی نوێ و كوشنده‌ له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت كاری گه‌وره‌ی تیرۆرستی بكه‌ن، بۆیه‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی  وسوپای عیراق هه‌وڵه‌كانیان چڕتركردوه‌ته‌وه‌.