لەموسڵ چوار كەسی رفێندراو ئازاد دەكرێن

عێراق 10/11/2018


بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئاشكرای كرد ئەمرۆ 4 كەسی رفێندراویان رزگاركردوە لە شاری موسڵ 
بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە لە ئۆپراسیۆنێكدا هێزەكانی دەزگای هەواڵگری سەربازی بەپشت بەستن بە پلانێكی ووردو بەرنامە بۆ دارێژراو توانیان 4 كەسی رفێندراو خۆیان و ئۆتۆمبێلەكانیان لە دەستی باندێكی دزی كردن رزگار بكەن لە ناوچەی نێوان رەبیعەو عەیازیە لە خۆرئاوای شاری موسڵ 
بەگۆێرەی راگەیاندراوەكە: بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری و دەستنیشان كردنی شوێنی رفێندراوەكان و ئەو خانوەی كە رفێندراوەكانی تێدا دەستبەسەر كرابوو لەیەكێك لەخانوە چۆڵەكانی گوندێكی ناوچەی بەعاج ، مەفرەزەیەكی دەزگای هەواڵگری سەربازی گەمارۆی خانوەكەیان داو توانیان رفێندراوەكان و ئۆتۆمبیلەكانیان رزگار بكەن و رادەستی كەس وكاریان بكرێنەوە لە شاری موسڵ