پەیەدە: بڕیارەكەی ئەمریكا كێشەكان ئاڵۆزتر دەكات

جیهان 10/11/2018


چاودێر
پەیەدە بڕیارەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بارەی دانانی خەڵات بۆ ئاشكراكردنی شوێنی پێشەنگانی پەكەكە بە ناڕاست دەزانێت و دەڵێت، كە ئەو بڕیارە كێشەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست ئاڵۆزتر دەكات، داوا ئەمریكا دەكەن لەبری ئەوە فشار بخاتە سەر ئەنقەرە بۆ ئەوەی پێواژۆی ئاشتی كارا بكاتەوە.
ئەمریكا بڕیاری دا بە پێدانی بڕی ١٢ ملیۆن دۆلار بە هەر كەسێك، كە شوێنی سێ سەركردەی پەكەكە (جەمیل بایك، موراد قەرەیلان و دوران كالكان)ی بۆ ئاشكرا بكات، ئەمەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لەو چوارچێوەیەشدا پارتی یەكێتی دیموكراتی- پەیەدە، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
لە كاتێكدا پێویستی بە چارەسەری دۆزی گەلی كورد هەیە و وەك كلیلی ئاسایش و ئارامی گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەبینرێت، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڕیارێكی لەسەر سێ پێشەنگی پەكەكە دەركرد، ئاشكرایە بنەمای ژیانی هاوبەش، برایەتی گەلان و یەكێتی چارەنووس لە ئەنجامی سیستەمی تۆتالیتەر، كە شێوازی چەوساندن لە دژی گەلان پەیڕەو دەكات، ڕوبەڕووی لە ناوچوون بووە، لە لایەكی دیكشەوە هەڵسوكەوتی ئەو سیستەمە لە گەڵ تیرۆر و پشتیوانییان لە تیرۆریستان ئاشكرا دەبێت.
ئێمە وەك ئەنجومەنی گشتی پارتی یەكێتی دیموكرات- پەیەدە، ئەو بڕیارەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە بڕیارێكی سیاسی دەبینین، كە لایەنی یاسایی و كومەڵایەتیی نییە، هەرەها كاتەكەشی لە خزمەتی وتاری دوژمنایەتی و وێرانكەری دەبینین، كە لە هەمان كات دەكەوێتە خزمەتی پشتگیری ئەنقەرە لە ڕێكخراوە تیرۆریستەكان، چ داعش بێت یان نوسرە، حوراسی دین، توركستان و هەموو ئەو گرۆپانەی ڕەوانەی سوریا كران، كە فەرمانەكانی ئەنقەرە جێبەجێ دەكەن.
هەروەها ئەو بڕیارە ئەمریكا دەخاتە هەڵوێستێكی ناكۆك، پەكەكە لە شەنگاڵ شەڕی تیرۆری كرد و لە هەولیر، كەركوك و كۆبانێ گیانی هەزاران مرۆڤیان پاراست، بەم دواییانەش شەڕڤانانی پارتی كرێكارنی كوردستان لە دەستپێكردنی لە ناوبردنی تیرۆری داعش ڕۆڵێكی گەورەیان گێڕا، هەروەها شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە بە پێشتیوانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تیرۆر كە ئەمریكا ڕێبەرایتی دەكات، تیرۆری داعش بەرەو لە ناوچوون دەبات.
تەنانەت جەختیان كردەوە كە هەبوونی پەكەكە وەك تەڤگەرێكی كوردستانی بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەریەكی دادپەروەرانە بۆ دۆزی كوردە، ئەگەر جێگەی سیاسەتی ئەمریكا لە پێشەوەیە، بوونی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە ئارمانجی لە ناوبردنی تیرۆر و پێكهێنانی كەش و هەوایەكی ئاسایش و چارەسەركردنی ئاڵۆزیەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بێت، بۆ نمونە ئاڵۆزیەكانی سوریا، ئێمە ڕاگەیندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە لەسەر ئەو ئامانجە نابینین و بەو باوەڕەین لە ئالۆزیەكان گەورەتر و مەترسیدارتر دەكات، هەرەها ئەو كێشانەی پێویستییان بە چارسەركردنە بەلاڕێ دەبات و هاوكات دەبێتە بیانوویەك بۆ ئەنقەرە تا دوژمنایەتی خۆی لەگەل گەلانی ناوچەكە لە سەرویانەوە گەلی كورد زیاتر بكات و لە ناو بردن و تواندنەوە بەردەوام بێت، لە ئەزموونی حەوت ساڵی ڕابردوو ئاشكرابوو، كە ئەنقەرە و ڕێكخراوە تیرۆریستەكان وەكیەكن، هەروەه بڕیارەكەی ئەمریكا كاریگری نەرێنی لە سەر شەڕی دژی تیرۆر دەكات.
ئێمە داوا لە ئەمریكا دەكەین، كە بە ئەركی خۆی هەستێت و فشار بخاتە سەر ئەنقەرە و ئاشتی لە توركیا دروست بكات و ئەو پێواژۆیەی زیاتر لە سێ ساڵە لە بەر دوژمنایەتی سیستەم لە توركیا ڕاگیراوە كارا بكاتەوە، هەر بڕیارێك كە پەكەكە بكاتە ئامانج بە ئامانج گرتنی گەلی كورد و ئیرادەی گەلی كورستان دەیبینین.
وەك حیزبێك كە بۆ پێكهێنانی دیموكراتی و چارەسەری دۆزی كورد لە سوریا تێكوشان دەكەین، بانگەواز لە هەموو لایەنی كورد و نیشتمان پەروەری دیموكرات لە سوریا كوردستان و هەموو هێزەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان و ڕێكخراوە مەدەنییەكان و دامەزراوەی مافی مرۆڤ دەكەین كە بە خەبات و تێكوشانی هاوبەش چارەسەریەكی دادپەروەرانە بۆ دۆزی كورد بدۆزنەوە و لە بەرامبەر هێرشەكانی سەر گەلی كورد هەڵوێست بگرن.