لەفەیسبووک قەترەیەک کینەت دانا، بەهێزێکی گەورە بڵاودەبێتەوە؟
چاو‌دێر:
داهێنه‌ری تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت نیگه‌رانی خۆی له دۆخی ئێستای تۆڕه جاڵجاڵۆكییه‌كان ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و كینه به‌كارده‌هێنرێت. تیم بیرنرز، مامۆستای پەیمانگای ماساچوستسی تەکنەلۆجی و زانكۆی ئۆكسفۆرد له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: بەهۆی دۆخی ئێستای ئینتەرنێتەوە هەست بە نائومێدی دەکات، به‌تایبه‌تیش دوای ئابڕوچوونه‌كان سه‌باره‌ت به خراپ به‌كارهێنانی زانیاری کەسی و به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و کینە.
بیرنرز، كه به داهێنه‌ری تۆڕی ئینته‌رنێت له ساڵی 1989 داده‌نرێت، به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی وت: كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆجیه گه‌وره‌كان له دۆڵە سلیکۆنیەکانی وه‌ك فەیسبوک و تویتەر به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره گه‌شه‌یان كردووه و پێویسته هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه ماده‌م ركابه‌ره‌كانیان ده‌سه‌ڵاتیان سنوردارنه‌كردن. بەهۆی شۆڕشی ئەلیکترۆنی کۆمەڵێک کۆمپانیای تەکنەلۆجی له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه لە ئەمریکا بنیادنران كه توانایەکی بەهێزی دارایی و رۆشنبیریی هاوبه‌شیان هەیە كه گه‌وره‌تر له زۆر وڵاتی خاوه‌ن سه‌روه‌ری.
بیرنرز ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر قه‌تره‌یه‌ك خۆشه‌ویستیت له فەیسبووک و تویته‌ر دانا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه شیده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌تره‌یه‌ك كینه‌ت دانا هه‌ستده‌كه‌یت به هێزێكی گه‌وره‌تره‌وه بڵاوده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش واتلێده‌كات بپرسیت: ئایا ئه‌مه به‌هۆی ئه‌و رێگایه‌وه‌یه كه له‌رێیه‌وه تویته‌ر وه‌ك نێوه‌ندێك بونیاتنرا؟".
تیم بیرنرز سه‌ره‌تا بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی ناوی لێده‌نرا م‌ش (Mesh)ی داهێنا لەکاتی کارکردن لە سەنتەری توێژینه‌وه فیزیاییه‌كان له ئه‌وروپا (سیرن - CERN) كه دواتر لە ساڵی 1990 ناوەکەی گۆڕا بۆ تۆڕی جاڵجاڵۆکەیی جیهانی (World Wide Web).
سەرچاوە: karwanit