رۆژهەڵاتناسێكی رووسی: رۆژانی ڕەش چاوەڕوانی ئێران دەكات

ڕاپۆرت 06/11/2018


ئا/ رەمەزان شێخانی
ڤیكتۆر نادیین رایفسكی رۆژهەڵات ناسی رووسی پێی وایە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەبێتە هۆی خراپ بوونی ژیانی ئێرانییەكان ،و پێدەچێت خۆپیشاندان و نارەزایەتی لێبكەوێتەوە 
باسی لەوەشكردوە ئامانجی سزاكان گۆرینی رژێمەكەی ئێرانە 
نادیین رایفسكی بەرێوەبەری پەیمانگەی تۆێژینەوەی سیاسی و كۆمەڵایەتی ناوچەی دەریای رەش و دەریای قەزوین لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی نۆڤۆستی رایگەیاند:ئەم سزایانە توندترین سزایە بەراورد بە سزاكانی پێشووی سەر ئێران ، ودەپرسێت ئامانجی ئەم سزایانە چین؟
دوور لە لێدوانی بەرپرسانی ئەمریكا سزاكان بە نمرەی سەرەكی گەلی ئێران دەكاتە ئامانج چونكە بژێوی رۆژانە خەڵكی ئێران لەسەر پەیوەندی بازرگانی وڵاتەكەیان لەگەڵ وڵاتانی جیهان راوەستاوە جگە لەوەش سەپاندنی سزاكان دەبێتە هۆی گرانبونی شت ومەك و بەرزبونەوەی نرخ
ئەو رۆژهەڵات ناسە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە سزاكانی ئەمریكا كاریگەری لەسەر كەرەستە پزیشكیەكان دروست ناكات ،چونكە ئێران 97%ی پێداویستیە پزیشكی وتەندروستییەكانی خۆی بەرهەمی دەهێنێت
رایفسكی باسی لەوەشكردوە :ئێران لەگەڵ سەپاندنی ئەو جۆرە سزایانە راهاتوەو وەكو رابروویش رووبەروی سزاكان دەبێتەوەو بەرگری دەكات واش دەردەكەوێت ئێران ناچارە هەمان شێوازی كاركردنی رابردوو بگرێتە بەر و بازرگانی دەرەكی ئەنجام بدات ئەوەش گەشە كردنی ئێران خاوو دەكاتەوە ،بەهۆی سزاكانەوە ناچارە رێژەی بەرهەم هێنانی نەوت كەمبكاتەوە ، رووبەروی ئاستەنگ دەبێتەوە لە رەوانە كردنی غازی سروشتی. 
رۆژهەڵات ناسە رووسیەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە ئەگەری هەیە نارەزایەتیەكان سەرهەڵبدەنەوە هاوشێوەی ماوەی سەرۆكایەتیكردنی ئەحمەدی نەژاد سەرۆكی پێشووی ئێران ، باسی لەوەشكردوە نرخی بانزین لە ئێران بەرزبوەتەوە چونكە پێشتر بانزین لە ئێران زۆر هەرزان بوە ولە ئێستادا حكومەت بەهۆی كەمبونەوەی داهات ناچاربوە پشتیوانی نرخی بانزین و نانی هاوڵاتیان رابگرێت ئەوەش بوەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نان و بانزین 
باسی لەوەشكردوە ئەمریكا پشتیوانی لە رێكخراوە تێرۆریستیەكان دەكات لەسەر خاكی ئێران چالاكییەكانیان دەستپێبكەن بەتایبەتیش پشتیوانی رێكخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران دەكات پێشی وایە ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەهەوڵەكانی 
ئەو پسپۆرە رووسیە پێشی وایە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەكاتی گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاكان داوای گۆرینی سیستمی سیاسی لە ئێران بكەن، تەئكیدیشی كردەوە ئێرانیەكان دەستبەرداری دەسەڵات نابن و ملكەچی داواكاریەكانی ئەمریكاو داواكاریەكانی ئیدارەی ترامپ نابن 
سەرچاوە/ ئاژانسی نۆڤۆستی