ئەلكانتارا یەکەمی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپایە

وەرزش 05/11/2018

تیاگۆ ئەلكانتارای ئیسپانی یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی یەكێك لەباشترین وەرزەكانی خۆی بەڕێدەكات و بەپێی ئامار و داتاكانیش یەكەمی هەر پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپایە.
بەپێی تۆڕی ئۆبتا بۆ ئامار، ئەلكانتارا لەم وەرزەدا زۆرترین تۆپ بەر قاچی كەوتووە لەنێو هەر پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپادا: ئیسپانیا، ئینگلتەرا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا.
ئامارەكانی ئۆبتا ئاماژە بەوەدەكەن، ئەلكانتارا لە هەر 90 خولەكێكی ئەم وەرزەدا 115 جار تۆپ بەر قاچی كەوتووە، ئەمەیش زیاترە لە هەر یاریزانێكی دیكەی پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا.
لەدوای ئەلكانتارا، جۆرجینۆی یاریزانی چێڵسی دێت بە 114 جار، پاشان هەریەك مارسیلۆی یاریزانی ریاڵ مەدرید و برۆزۆڤیچی ئەستێرەی ئینتەرمیلان دێت هەریەكەیان بە 112 جار. پێنجەمیش تۆنی كروسی ئەستێرەی یانەی شاهانەیە بە 109 خاڵ، ڤینسنت كۆمپانی بەرگریكاری مانچستەر سیتی لەپلەی شەشەمدایە بە 109 جار.