ڤیدیۆ .. به‌جلوبه‌رگی نیمچه‌ڕووت هێرشده‌كه‌نه سه‌ر مزگه‌وتێك
چاو‌دێر: گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌وڵاتی به‌ریتانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ناڕه‌زای و ده‌ربڕینی بۆچوونی جیاوازی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌گرته‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌كچان به‌جلوبه‌رگی نیمچه‌ڕووت و بوكه‌ڵه‌ی سێكسیه‌وه له شه‌فامی ئیستانفێڵد له ئۆلدامی مه‌نچیسته‌ری گه‌وره له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌ك له‌موسڵمانان له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌دا خه‌ریك نوێژكردنن له‌ناو حه‌وشه‌كه‌یدا به‌وتنی دروشمی جۆراوجۆر هێرشده‌كه‌نه سه‌ر ئاینی ئیسلام و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ر ده‌بڕن.
هه‌رچه‌ند له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌وڵده‌درێت رێگه له‌و كاره بكرێت به‌ڵام ئه‌و كچانه سور ده‌بن له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌كه موسڵمانانی به‌ریتانیا به‌تایبه‌ت شاری مانچیسته‌ر ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ر ده‌بڕن و داوای لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌و كچ و ژنانه بوتڵی مادده‌ی كحولیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا پێشتر بڕێكی زۆریان خواردوه‌ته‌وه.