بەهێزترین پیاوی دونیا ژنی هێنا بزانە باڵاو كێشی چەند لە ژنەكەی بەرزترو زیاترە!

سۆشیال میدیا 04/11/2018




ئاژانسەكان – بابان:

(هاڤنۆر جولیۆس) ئەكتەری بەناوبانگی زنجیرەی فیلمی (game of thrones )  كە هاوكات پاڵەوانی یارییە قورسەكانەو دووجار لەسەر یەك نازناوی (بەهێزترین پیاوی دونیا)ی بەدەست هێناوە، لەگەڵ (كیلی هینسۆن) ی هاوڕێ كچەكەیدا بڕیاریاندا هاوسەرگیری ئەنجام بدەن.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی، (هاڤنۆر) باڵای 206 ه، واتا دوو مەترو و شەش سانتیمەترە، لەكاتێكدا دەستگیرانەكەی باڵای 157 سانتیمەترەو بەمەش هاڤنۆر زیاتر لە نیو مەتر باڵای لە هاوسەركەی بەرزترە.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، (هاڤنۆر) كێشی 129 كیلۆیەو (كیلی) كێشی تەنها 52 كیلۆیە، بەواتای ئەوەی مێردەكە 77 كیلۆی لە ژنەكەی زیاترە كە دەكاتە كێشی مرۆڤێكی ئاسایی.
ئەو پیاوە ئایسلەندییە كە به  (كێوەكە) ناسراوە، دڵخۆشی لە رادەبەدەری خۆی بە پرۆسەی هاوسەرگیرییەكە دەردەبڕێت.
هاڤنۆر كەیلی لە یەكێك لە رێستۆرانتەكانی كەنەدا ناسیوەو پاشتر پەیوەندییەكان هەتا هەوسەرگیری درێژ و پتەو بۆتەوە.
هاڤنۆر بێزارییەكی بێ وێنە دەردەبڕێت بەرامبەر ئەو هەمو توانج و تەشەرانەی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لە ژنەكەی دەدەن، بەپێی راپۆرتەكەی دەیلی مەیلی بریتانی هاڤنۆر دەڵێت: راستە بەهێزترین پیاوی جیهانم و تا ئێستا هیچ توندو تیژییەك رووبەڕووم نەبۆتەوە، بەس ئەمجارەیان لەگەڵ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا شەڕێكم لەپێشە!

سەرچاوە: سایتی (www.tahrirnews.com)