عادل عەبدولمەهدی لەبەردەم رەشەبای باڵەكانی ئێران

ڕاپۆرت 03/11/2018


ئا/ رەمەزان شێخانی
بەر لە كۆتایی هێنان بە پێكهێنانی حكومەت لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوە چەند مەسیجێكی ئاراستە دەكرێت لەلایەن باڵە نزیكەكانی ئێران ەوە لەنێو پرۆسەی سیاسی عیراقدا تا ئەجێندای ئەم حكومەتە بزانرێت 
ئەو هەوڵانەش لەلایەن فراكسیۆنی فەتح ەوە دەدرێن كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات و چەند باڵێكی سیاسی سەر بەحەشدی شەعبی لەخۆدەگرێت و داواكاریەكیان پێشكەش بەپەرلەمان كردوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق .
هەرچەندە ئەو كەس و لایەنانە باش دەزانن هێزە ئەمنیەكان و دەزگای هەواڵگری عیراق زۆر پێویستیان بە هاریكاری نێوان هێزە ئەمنیەكانی عیراق و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكات بە تایبەت كە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رۆڵی گرنگیان بینی لە پشتیوانیكردنی ئاسمانی هێزەكانی عیراق لە شەری دژ بە چەكدارانی داعش دا.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە لەگەڵ دەستپێكردنیی سەپاندنی بەشی دووەمی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران ئەو جموجۆڵانە لە چەند رۆژی داهاتوودا لەلایەن باڵە سیاسیەكانی نزیك لە ئێرانەوە دەستپێدەكات
وا دەردەكەوێت سەرۆكی وەزیرانی راسپێردراوی عیراق لە دۆخێكدایە كە ئیرەی پێ نابرێت وپێش ئەو جموجۆڵانەی هاوپەیمانەكانی تاران كەوتوەو زنجیرەیەك دیداری لەگەڵ سەركردە ئەمنیەكانی عیراق دەسپێكردوە بەتایبەتیش فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتیمانی بەمەبەستی كۆتایی هێنان بە رێوشۆێنەكان بۆ گۆرینەوەی پەیامەكان لەنێوان عیراق و پەیمانی ناتۆ و پێكهێنانی لیژنەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق بە ئەندامێتی وەزارەتی ناوخۆو راۆێژكارانی ئاسایشی نیشتیمانی و سەرۆك ئەركانی سوپا و دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی و دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی . 
پێویستە لیژنەكە لەماوەی 14 رۆژدا ئەركەكانی خۆی جێبەجێبكات ،چونكە حكومەتەكەی عەبدولمەهدی پێشبینی دەكات  فراكسیۆنی فەتح لەجموجۆڵەكانی دا لە نێو پەرلەمانی عیراق سەركەوتوو بێت بۆ داواكاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق ،یان هیچ نەبێت كەمكردنەوەی هاریكاریەكان لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی دا 
ئەو هەنگاوەش حكومەتی عیراق دووچاری ئیحراج بوون دەكات چونكە سەرۆكی حكومەت بە ئاراستەی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق و مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو هێزانەدا لەگەڵ پەیمانی ناتۆ كاردەكات نەك راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكادا 
سەرچاوە سكای نیوز