شێرێكی 43 هەزار ساڵ لەمەوبەر، لە بەستەڵكی روسیا دۆزرایەوە

ژینگە 03/11/2018

لەناوچەی یاقوتستانی سەر بە ڕوسیا بەچكە شێرێكی ئەشكەوت بە بەستودی دۆزرایەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ 43 هەزار ساڵ پێش ئێستا.  
ئەكادیمیای لێكۆڵینەوەی یاقوتستان بۆ زانستی ئاژەڵ، ڕایگەیاند  بەچكە شێرەكە لەڕوكاری دەرەوەیدا هیچ زیانێكی پێنەگەشتوە.
دكتۆر (ئەلێكسی تیخۆنۆڤ) ئەندام لە ئەكادیمیای ناوبراو ڕونیكردەوە كە ئەو پەڵانەی لەسەر جەستەی بەچكە شێرەكە هەیە سەرجڕاكێشە.
پزیشكی ناوبراو ڕونیكردەوەكە شێر جۆرەها ڕەچەڵەكی هەیەو كە ئەمەش جۆرێكە لە رەچەڵەكی شێر كە بەهۆكارە جۆراوجۆرەكان لەناوچون، وتیشی ئەم جۆرە شێرە لەناوچەكانی ئالاسكاو كەنەدا و روسیا ژیاون.
زاناكان ئێستا سەرقاڵی ئەوەن كە بزانن خانەی زیندو لە بەچكەشێرەكەدا بدۆزنەوەلە ڕێگەی ئەو خانە زیندوانەوە كە پێشبینی دەكرێت بتوانن لێكچوەكەی بەرهەم بهێنن.