دەست بەسەر مادەیەكدا گیرا كە لە هەشت چركەدا فیلێك دەكوژێت

تەندروستی 01/11/2018



چاودێر- ئاژەنسەكان:
لە هەڵمەتێكی هێزەكانی پۆلیسی توركیا لەشاری ئەرزرومی باكوری كوردستان دەستیانگرت بەسەر 500 ئەمپول لەو مادەیەی بەشێوەی دەرزی دروستكراوە كە ئەگەر یەك دڵۆپی لەفیلێك بدرێت لەماوەی 8 چركەدا دەیكوژێت.
دوای لێكۆڵینەوە لە لایەن پۆلیسەوە بۆیان دەركەوتوە كە ئەو مادەیە بەڕێگەی قاچاخ   هاتۆتە ئەو ناوچەیەو بەمەبەستی بازرگانیكردن پێوەی و مادەكەش ژەهری ماری كوبرایە كە مادەیەكی زۆر گرانبەهاو ترسناكە لە جیهاندا .
 پۆلیسی توركیا ڕیگەیاند ئەم مادەیە ئەوەندە ترسناكە كە بەپێی یاسای ناوخۆی توركیا ساڵانە تاقیگەكان بۆیان هەیە تەنها 1 لیتر لەم مادەیە بەرهەم بهێنن.
سەرچاوەی هەواڵەكە ڕایگەیاند كە ئەم مادەیە لە زۆر بواری جیاجیادا بە ڕێژەیەكی كەم بەكار دەهێنرێت وەكو بەرهەمە كۆزماتیكیەكان و جوانكاری و وە لەبواری سەربازیشدا بۆ دروستكردنی چەكی كیمیاوی بەكاردەهێنرێت.