باوك و كوڕێك سەری پۆلیسێك دەبڕن و دەیخۆن

کۆمەڵایەتی 31/10/2018


چاودێر- ئاژانسەكان
دوای كوشتنی پۆلیسێكی ئۆكرانی لەلایەن كوڕو باوكێكەوە سەری لێدەكەنەوەو دەیكوڵێنن و دەیخۆن و جەستەكەشی بەبێسەر لە نزیك ماڵەكەیان دەكەن بەژێر خۆڵەوە.
پۆلیسی ئۆكرانیا، رایدەگەیەنێت، دوای دیار نەمانی ئەو پۆلیسەكە بۆ ماوەیەكی زۆر لەلایەن پۆلیسەوە بەدواداچونی بۆ كراو دواتر لاشەكەی لەلایەن دراوسێكانی باوك و كوڕەكەوە دەدۆزرێتەوەو لاشەكەی جێگا چەقۆی زۆری پێوە دیارەو لێكۆلەرەوانی ڕوداوەكە ئاماژەیان پێكردوە كە لاشەكە بەبێسەر دۆزراوەتەوە.
لە دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس تاوانبارەكان دان دەنێن بەتاوانەكەیاندا و ئاشكراشی دەكەن كە كەللە سەرەكەیان لێكردۆتەوەو خواردویانە.
ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە پۆلیس تائێستا هۆكاری ئەنجامانی ئەو كارەی لە هەواڵەكاندا باس نەكردووە.

وێنەی یەکێک لە تاوانبارەکان