تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات

تەندروستی 30/10/2018


ئەمرۆ سێشەممە رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە پیسبوونی هەوا دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی زیاتر لە 600هەزار منداڵی خوار تەمەن 15 ساڵ 
رێكخراوەكە لە راپۆرتێكیدا بڵاویكردوەتەوە 93% منداڵانی جیهان كە دەكاتە نزیكەی یەك ملیار و 800 ملیۆن منداڵ رۆژانە هەوای ژەهراوی هەڵدەمژن بەو رادەیەی كە مەترسی گەورەی لەسەر تەندروستی وگەشە كردنیان درووستكردوەو نزیكەی 91% دانیشتوانی جیهان هەوای پیس هەڵدەمژن ئەوەش ساڵانە دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی نزیكەی 7 ملیۆن كەس لەجیهان دا  
روونیشیكردوەتەوە قەیرانی تەندروستی گشتی بوەتە جێ بایەخێكی زۆر بەڵام زۆر جار لایەنێكی گرنگی فەرامۆش دەكرێت ئەویش چۆن پیس بوونی كەش وهەوا كاریگەری لەسەر منداڵان بەتایبەت دروست دەكات .
بەگۆێرەی راپۆرتەكە پیس بوونی هەوا كاریگەری لەسەر گەشەی دەماخ و تواناكانی هەست كردنی مناڵان درووست دەكات هەروەك منداڵ دووچاری نەخۆشیە درێژ خایەنەكان دەكات وەكو نەخۆشیەكانی دڵ