ئەو كوڕەی 234 چەقۆی لەدایكی دا، لە زیندان چی بەسەرهات؟
چاودێر- ئاژانسەكان
لەشاری بۆرسەی توركیاو لەساڵی 2016 لەناوچەی (ئێلماس باخچەلەر) تاوانێكی قێزەون رویدا كە تێیدا كوڕێك بەناوی (سەلچوك) 234 چەقۆ لەدایكی دەدات و هەر لەشوێنی ڕوداوەكە گیان لەدەست دەدات .
دوای بردنی تاوانبارەكە بۆ بەندیخانە و بڵاوبونەوەی هەواڵەكە لەنێو بەندیخانەدا بەندكراوەكان دەكەونە سەرزەنشتكردنی بكوژەكە كە چۆن دەبێت دایكی خۆی بكوژێت، بۆیە لەلایەن بەندكراوەكانەوە هێرشی دەكرێتە سەر و بەخەستی برینداری دەكەن لەو رۆژە بەدواوە بكوژەكە لە نێو نەخۆشخانەدا بەبێ هۆشی ژیانی دەبردە سەر.
ئەو تاوانبارە، ئەمڕۆ دوای دوساڵ بەبێهۆشی لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا .
وێنەی دایکی بکوژەکە