به‌حه‌وت كه‌سه‌وه ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ركچێكی 18 ساڵان
چاو‌دێر: له‌شاری فرایبورگی ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن حه‌وت په‌نابه‌ری سوریه‌وه ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر كچه ته‌مه‌ن 18 ساڵێكی ئه‌ڵمانی.
ئاژانسه‌كانی ئه‌ڵمانیا، بڵاویانكردوه‌ته‌وه، له 14ی مانگی 10 دوای ئه‌وه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵان له‌شاری فرایبورگی ئه‌ڵمانیا چووه‌ته یانه‌یه‌كی شه‌وان له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رێكی سوری رێككه‌وتوون بچنه ده‌ره‌وه‌و پیاسه بكه‌ن.
رونیشكراوه‌ته‌وه:" دواتر كوڕه‌كه ده‌ستدرێژی كردوه‌ته سه‌ر كچه‌كه‌و مادده‌یه‌كی پێداوه بۆ ئه‌وه‌ی بێهۆش بكه‌وێت تاكو بچێت هاوڕێكانی له‌ناو یانه‌كه بهێنێت.
ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه: دوای ئه‌وه‌ی چووه هاوڕێكانی هێناوه به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستدرێژیان كردوه‌ته سه‌ر كچه‌كه.
دوای ئه‌وه‌ی رووداوه‌كه ئاشكرابووه، پۆلیس ته‌واوی تاوانباره‌كان كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان 19 بۆ 29 ساڵانه ده‌ستگیركراون و كچه‌كه‌ش له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستیدایه.
ئه‌و رووداوه خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیایی توڕه‌كردوه.