چیرۆكی ئه‌و كچه‌ی له‌لایه‌ن دوو كوڕه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنرا
چاو‌دێر: له‌شاری تاران كچێكی تازه پێگه‌یشتوو، تا بیركراوه، كاتێك له‌گه‌ڵ كوڕه هاوڕێیه‌كی رێكده‌كه‌ون پیاسه‌یه‌ك بكه‌ن له‌شوێنێكی خه‌ڵوه‌تی شار، دواجار كوڕه‌كه ئاڕاسته‌ی ده‌گۆڕێت و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ دوو كوڕه هاوڕێی تری ده‌ستدرێژی سێكسی بكه‌نه سه‌ر.
ئه‌و كچه دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌سه‌ر، كاتێك هاوڕێی سێیه‌می دووان له‌تاوانباره‌كان دێت، دۆخی كچه‌كه ئه‌بینێت، سه‌ری سوڕده‌مێنێت و له‌سه‌ر داوای كچه‌كه خۆی هاوكاری ده‌كات و رزگاری ده‌كات له‌ده‌ستی هاوڕێكانی.
كچه‌كه‌ش ده‌ست به‌جێ خۆی ده‌گه‌یه‌نێته پۆلیس و له‌دادگا سكاڵا ده‌كات وزیاتر له دوو ساڵ به‌سه‌ر دۆسیه‌كه سزای له‌سێداره‌دان بۆ دووان له‌تاوانباره‌كان ده‌رده‌كرێت.
كچه‌كه له‌دادگای تاوانه‌كانی شاری تاران، ده‌ست به قسه‌كردن ده‌كات و ده‌ڵێت:" پێشتر له‌گه‌ڵ مهرداد هاوڕێ بوون و هه‌موو رۆژێك گه‌یاندویه‌تیه به‌ر ده‌رگای ماڵی خۆیان، به‌ڵام رۆژێك به‌جیاواز له‌رۆژانی تر داوایكردوه بۆ پیاسه‌یه‌ك بڕۆنه شوێنێكی خه‌ڵوه‌ت و له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سه‌رده‌كه‌وێت.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌چنه شوێنێكی خه‌ڵوه‌ت له‌ناو خانوویه‌كی دووره ده‌ست و چۆڵ و به‌كارنه‌هاتوو، له‌گه‌ڵ كوڕێكی تری هاوڕێی ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ئازاری جه‌سته‌ی و سێكسی كچه‌كه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه بڕیاربووه هاوڕێیه‌كی تریشیان بێت و له‌و تاوانه به‌شداربێت له‌گه‌ڵیان.
كاتێك كوڕی سێیه‌م دێت و كچه‌كه ده‌بینێت تووشی شۆك ده‌بێت، بۆیه كچه‌كه ده‌ست ده‌كات به‌گریان و هاوار و داوای لێده‌كات هاوكاری بكات، ئه‌ویش ده‌ست به‌جێ رزگاری ده‌كات.
كچه‌كه له‌به‌رده‌م دادگا به‌چاوی گریانه‌وه ئه‌وه‌شی ووت:" من ته‌نها ویستوومه پیاسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مهرداد بكه‌م، به‌ڵام ئه‌و سوئیستفاده‌ی لێكردم.
دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كردوه، پشكنینه‌كان ده‌ریخستوه كه‌ئازاری جه‌سته‌ی و ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌سه‌ر، هه‌رچه‌ند تاوانباری یه‌كه‌م و دووه‌م ره‌تیان كردبووه‌وه كه كچه‌كه‌یان به‌زۆر بردبێت، به‌ڵام كوڕی سێیه‌م كه هاوڕێیان بووه، له‌به‌رده‌م دادگا ئاشكرایكرد، كه دوو كوڕه هاوڕێیه‌كه‌ی پێیانووتووه كه‌كچێكیان هێناوه‌و ئه‌ویش وایزانیوه له‌شفرۆشه،بۆیه هاتووه، به‌ڵام كاتێك كچه‌كه‌ی بینیوه داوای كردوه هاوكاری بكات ئه‌ویش هاوكاری كردوه.
پێشتر دادگای تاوانه‌كانی تاران بڕیاری ئازادكردنی بۆ تاوانباران ده‌ركردبوو، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زای ده‌ربڕینی پارێزه‌ری كچه‌كه جارێكی تر دادگایه‌كه له به‌شێكی تر دووباره دۆسیه‌كه‌ی هه‌ڵدایه‌وه‌و تاوانباری یه‌كه‌م و دووه‌م به‌سزای له‌سێداره‌دان سزادران.